2020-07-09   411     
ماڵپەرى “Worldometer” رایگەیاند، لە سەرانسەری جیهاندا، حه‌وت ملیۆن و سێ هه‌زار و ١٦٠ تووشبووی په‌تای ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا، چاكبوونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: بەگوێرەی ماڵپەرى “Worldometer” كه به پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، حه‌وت ملیۆن و سێ هه‌زار و ١٦٠ تووشبوو له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا چاكبوونه‌ته‌وه.
ریزبه‌ندی ١٠ وڵاتی یه‌كه‌م كه زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌یان تیادا تۆماركراوه:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا (یه‌ك ملیۆن و ٣٧٩ هه‌زار و ٤٥٠)، به‌ڕازیل (یه‌ك ملیۆن و ١١٧ هه‌زار و ٩٢٢)، هیندستان (٤٧٦ هه‌زار و ٥٥٤)، رووسیا (٤٧٢ هه‌زار و ٥١١)، چیلی (٢٧١ هه‌زار و ٧٠٣)، ئێران (٢٠٩ هه‌زار و ٤٦٣)، پێرو (٢٠٤ هه‌زار و ٧٤٨)، ئیتاڵیا (١٩٣ هه‌زار و ٦٤٠)، توركیا (١٨٧ هه‌زار و ٥١١) و ئه‌ڵمانیا (١٨٢ هه‌زار و ٧٠٠).
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ١١ ملیۆن و ٤٨٩ هه‌زار و ٩٧٦ حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٥٤٩ هه‌زار و ٦١٦ كه‌س.