گۆڕان: ده‌مانه‌وێت له‌ رێگه‌ی چاكسازییه‌وه‌ گله‌یی و ناره‌زایه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان كه‌م بكه‌ینه‌وه
  2020-07-09       522       
رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، جڤاتی نیشتیمانی کە بەرزترین دەسەڵاتی بڕیاردانی گۆڕانە ئەمڕۆ لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆخی عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەنگاوەکانی چاکسازی، قەیرانی دارایی و دۆخی ژیانی هاوڵاتیان کۆبوەتەوە، ده‌مانه‌وێت له‌ رێگه‌ی چاكسازییه‌وه‌ گله‌یی و ناره‌زایه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.

ئاوێه‌: دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی دوای کۆبونەوەی چەند رۆژی رابردوی جڤاتی گشتی، باژێروانەکان و تیمی حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە کۆبونەوەکەدا بەرئەنجامی کۆبونەوەی گۆڕان و لایەنەکان بۆ باشترکردنی بژێوی خەڵک و دەستکردن بە پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە و تیمی حکومەتی گۆڕانیش لە کۆبونەوەکەدا دوا هەنگاوەکانی حکومەتیان لەبارەی چاکسازی خستەڕو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ هەڵسەنگاندن بۆ روانگە و کارەکانی حکومەت لە بوارەکانی چاکسازی دارایی، یاسایی و کارگێری دەکەن، چونکە بەشداری گۆڕان لەسەر ئەو بنەمایەنە بوە، لە هەمانکاتیشدا گۆڕان کار لەسەر ناڕەزایی هاوڵاتیان دەکات و داواکارییەکانیان دەگەیەنێتە کۆبونەوەکانی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

راشیگه‌یاند، گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی كردن به‌شداری له‌ حكومه‌ت كردوه‌، پشتوانی له‌ پرۆژه‌ یاسایی چاكسازی ده‌كه‌ین، لای ئێمه‌ گرنگه‌ بزانین تواناكانی حكومه‌ت چه‌نده‌ بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، به‌رپرسیارییه‌تی یه‌كێتی و پارتی زۆرتره‌ له‌ حیزبه‌كانی تر، لە کۆبونەوەکەی ئه‌مرۆدا سەرکردایەتی گۆڕان دەخوازێت وەڵامی ئەو پرسیارە وەربگرێتەوە کە بۆچی قەیرانی دارایی کە بازار و ژیانی هاوڵاتیانی پەک خستوە، کاریگەری نەکردوەتە سەر حیزبە دەسەڵاتدارەکان، بۆ كۆمپانیاكانی نزیك له‌ حیزب ژیانیان باشه‌ و باردۆخۆی هاوڵاتیان باش نیه‌.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×