2020-07-09   609     
مه‌رزى په‌روێزخان له سنوورى گه‌رمیان بارێكى مریشكى به‌ستوو كه له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه له نێو كارتۆنى ئایس كرێم دانرابوو بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌ى قاچاغ بهێندرێته هه‌رێمه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هاورده‌كردنى مریشكى به‌ستوو بۆ هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌یه.
ئاوێنه: عه‌باس ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مه‌رزى په‌روێزخان رایگه‌یاند، لە ئەنجامی هەوڵ و بەدواداچوونی فەرمانبەرانی ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و دوای دەستخستنی زانیاری، بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی گومرگی پەروێزخان توانرا دەستبەسەر باری ئۆتۆمبێلێکی جۆری بەڕاددا بگیرێت کە بارەکەی ٢٦ تەن و ٦٤٠ کیلۆ مریشکی بەستوو بووە.
وتیشى “ئەو بارە مریشکە بەچەند کارتۆنێکى ئایس کرێم داپۆشرابوو تابتوانن لەو ڕێگەیەوە تێپەڕێنن و دواتر ساغی بکەنەوە، به‌ڵام پێشوه‌خت زانیاری‌یان له‌سه‌ر هه‌بووه و توانیویانه ئاشكراى بكه‌ن”.
عه‌باس ئیسماعیل وتیشی “لە ئێستادا بارەکە ڕاگیراوە و کەیسەکە ڕەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان دەکرێت بۆ کاری پێویست و ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ خاوەن بارەکە، چونكه بەپێی رێنماییەکان هاوردەکردنی مریشکی بەستوو بۆ ناو هەرێمی کوردستان قەدەغەیە”.