هەپەگە: لە ئەنجامی دوو چالاکی گەریلادا 14 سەربازی سوپای تورکیا کوژران
  2020-07-09       508       

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە ئەنجامی دوو چالاکی گەریلاکانیانیدا لە حەفتانین 14 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و سێ گەریلاش لە شرناخ شەهید بوون.

هێزەکانی پاراستنی گەل لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، رۆژی 7ی تەمموز هێزەکانیان لە دژی یەکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا، کە لە گردی قەسرۆکێ جێگیر بووبوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکیەدا 12 سەرباز کوژران.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرەبەیانی رۆژی 8ی تەمموزیش گەریلاکانیان لە دژی هێزێکی سوپای تورکیا لە ناوچەی شەشدارا دوو چالاکیان ئەنجامدا و لەو دوو چالاکیەشدا دوو سەرباز کوژران.

باسیان لەوەشکردوە، بەڵام لە ناوچەی ماسیرۆ لە هەرێمی شرناخ لە باکووری کوردستان، بەهۆی بۆردومانی هەلیکۆپتەری سکۆرسییەوە سێ گەریلا شەهید بوون، کە یەکێکیان فەرماندەیە.

لە 15ی مانگی رابردوودا، سوپای تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هەرێم فراوان کرد و ناویشی لێناوە ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ، بەو هۆیەشەوە لە سنوری پارێزگای دهۆک سوپای تورکیا هێزی تایبەتی جێگیرکردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×