بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی گۆڕدرا
  2020-07-09       908       

بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زیاد جەبار كرایە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان.

ئاوێنه‌: لەبارەی بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە زیاد جەبار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێوەیەكی ڕەسمی پێمڕاگەیەندرا كە لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بڕیاردراوە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان وەربگرم.

وتیشی: بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی لەكۆبوونەوەی 1ی ئەم مانگەدا دراوەو نوسراوەكەیان رەوانەی فراكسیۆنی یەكێتی كردووە لەپەرلەمان، بۆیە دەبێت فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدات و دواتر دەستبەكار دەبم.

زیاد جەبار لەبارەی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان كە لەئێستادا سەرۆكییەتی وتی: لەكۆبوونەوەی فراكسیۆنی یەكێتیدا بڕیار لەوە دەدرێت لەو شوێنە دەمێنمەوە یان پەرلەمانتارێكی ترمان ئەو پۆستە وەردەگرێت.

لە دەستپێكی ئەم خوولەی پەرلەمانەوە تا ئێستا، جەمال حەوێز سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بووە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×