بێگەرد تاڵەبانی: کێشەی بێ بازاڕی و ساخ نەبونەوەی بەرهەمی جوتیاران درێژکراوەی ساڵانی رابردوە
  2020-07-09       422       

بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی جووتیاران، لێژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیرانی بازرگانیی و پیشەسازیی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبونەوە.
 
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هاوبەشدا هەریەک لە وەزیرانی بازرگانی و پیشەسازی، کشتوکاڵ سەرۆژی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان، رایانگەیاند، ''هەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ ئەوەی بازاڕ بۆ بەرهەم و بەروبومی ناوخۆیی بدۆزرێتەوە بازاڕی شارەکانی عێراق باشترین بازار دەبێ بۆ بەرهەمی جوتیارانی هەرێم''.

 هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکرد، کێشەی بێ بازاڕی و ساخ نەبونەوەی بەرهەمی جوتیارانی هەرێم درێژکراوەی ساڵانی رابردووە و تەنیا ئەم ساڵ ئەم کێشەیە سەری هەڵنەداوە،ئەمساڵ لە پێناو ساخ بونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی بەرێژەیەکی زۆر بەرز باج خراوەتە سەر کاڵای هاوردەکراو.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، ''لەهەوڵی بەردەوامدا دەبن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی رووبەڕوی جوتیاران دەبێتەوە، بەتایبەت کاردەکەن بۆ پەیداکردنی بازاڕ بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیاران''.

هاوکات عەبدولستار مەجید سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمان رایگەیاند،" داوامان کردووە ئەگەر بە ریژەیەکی کەمیش بێت قەرەبووی ئەو جوتیارانە بکرێتەوە کە بەرهەمەکانیان ساخ نەبۆتەوە، بەهۆی بێبازاڕییەوە زەرەر و زیانێکی زۆریان کردووە''.

ڕۆژی دووشەممە جووتیارانی پارێزگای هەولێر هاتنە سەر شەقام و گردبوونەوەی ناڕەزاییان بەرامبەر ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان ئەنجامدا و ژمارەیەکیان بەرهەمی تەماتەی ئەمساڵی خۆیان فڕێدا. لەبەرانبەر ئەوەشدا وەزارەتی کشتوکاڵ بەڵێنیدا بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ، ڕۆژانە سێ هەزار سندوق تەماتەی جووتیارانی هەولێر وەربگرێتەوە کە بۆ هەر سندوقێکیش سێ هەزار و پارەی سندوقەکانیاشیان پێدەدرێت.




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×