سەدان دەروێش بە شمشێرەوە هێرش دەکەنە سەر بازگەیەکی هەرێمی کوردستان
  2020-07-09       1366       

بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ رایگەیاند،"نزیكەی 200 دەروێش هێرشیان كردوەتە سەر بازگەی ئاسایشی مەرزی باشماخ و هەوڵیانداوە سنوری هەرێم ببەزێنن بەمەبەستی بەشدارییكردن لە ناشتنی تەرمی شێخ محەمەدی كەسنەزانی".

ئاوێنه‌: به‌پێی زانیارییه‌كان ئەو دەروێشانە هەوڵیانداوە بەشێوەیەكی نایاسایی بێنە هەرێمی كوردستان، بۆیە روبەروی هێزەكانی ئاسایش بونەتەوە و هێرشیانكردوەتە سەریان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە دیوی هەرێمی كوردستان هیچ كەسێك زیانی پێنەگەیشتوە، بەڵام بەهۆی شڵەژاوی دۆخەكەوە، لەئێستادا نازانین چەند كەس زیانی پێگەیشتوە.

 نزیكەی 200 دەروێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە هەوڵیانداوە بێنە هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا هێزەكانی ئاسایش رێگرییان لێكردون لە هاتنە ناوەوەیان بەشێوەیەكی نایاسایی، لە لایەن ئەو دەروێشانەوە روبەروی هێرش بونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×