عێراق توشبوونی دوو هەزار و ١٧٠ کەسی دیکەی بە کۆرۆنا راگەیاند
  2020-07-09       397       

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئامارەکانی ٢٤ کاژێری رابردووی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوو هەزار و ١٧٠ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٠٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 
 
ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، دوو هەزار و ١٧٠ کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و ١٠٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، هەزار و ٦٢٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبون و گیان لەدەستدان لە شارەکانی بەغدا،بەسرە، سلێمانی، کەربەلا، دیوانییە و دیالەن.

بەم ئامارە نوێیە، ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتە ٦٩ هەزار و ٦١٢ کەس کە ٣٩ هەزار و ٥٠٢ کەسیان چاکبوونەتەوە.

هەروەها لە کۆی تووشبووان، دوو هەزار و ٨٨٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×