بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداربون لە خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى لە (١٠٠) هەزار دینارەوە بۆ (٦٠) هەزار دینار کەمکرایەوە.
ئاوێنە: لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (٤٨٩) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٧/٨) کە ئیمزاى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو پاڵپشت بە پێشنیارەکانى لێژنەى پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانى زمانى ئینگلیزى و سەرپەرشتىکردنى سەنتەرەکانى زمان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا دەرچوە، خولەکانى زمانى ئینگلیزى بەشێوەى ئۆنلاین لە سەنتەرەکانى زمان دەستپێدەکەنەوە.
هاوکات بەرڕچاوکردنى دۆخى دارایى و ئابورى بەشداربوانیش، بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەشداربوانى خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى کە تەنیا تاقیکردنەوەى کۆتایى ئاست ئەنجامدەدەن، بەشداربونیان لە (١٠٠) هەزار دینارەوە بۆ (٦٠) هەزار دینار کەمکرایەوە.
دەقى فەرمانە وەزارییەكە..