ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەهەرێم: 12 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 298 توشبوی نوێ تۆماركران
  2020-07-09       675       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 298 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 12 توشبوش گیانیان لەدەستداوەو 64 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 470 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 298 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 106 هەولێر، 107 سلێمانی، 56 گەرمیان، 20 راپەڕین، 3 دهۆك، 6 هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 64 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 54 هەولێر، 1 گەرمیان، 6 راپەڕین، 3 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 12 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 4 هەولێر، 7 سلێمانی، 1 گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە هەشت هەزارو 726 توشبو: 2114 هەولێر، 6112 سلێمانی، 260 دهۆك، 240 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە سێ هەزارو 72 كەس: 1369 هەولێر، 1408 سلێمانی، 173 دهۆك، 122 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا پێنج هەزارو 360 توشبو لە نەخۆشخانەكانن: 699 هەولێر، 4460 سلێمانی، 87 دهۆك، 114 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 294 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 46 هەولێر، 244 سلێمانی، 4 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×