كاتی گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی گۆڕا
  2020-07-10       1267       

تەریقەتی قادری كەسنەزانی رایگەیاند: كاتی گەشتنەوەی تەرمی شێخ محەمەد عەبدولكەریم كەسنەزانی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی گۆڕدراوە.

ئاوێنە: بڕیاربو، سەعات 1:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تەرمی شێخ محەمەد عەبدولكەریم كەسنەزانی بگاتەوە فڕۆكەخانەی سلێمانی، بەڵام بەپێی راگەیەندراوێكی تەریقەتەكە، كاتی گەیشتنەوەی تەرمی ناوبراو بۆ سەعات 3ی پاشنیوەڕۆ گۆڕدراوە.

تەریقەتی قادری كەسنەزانی داوای لەو كەسانە كردوە كە بەشداری لە رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی شێخ محەمەد كەسنەزانی دەكەن رەچاوی رێكارو رێنماییە تەندروستییەكان بكەن.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×