بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەكی كەركوك سوتا
  2020-07-10       542       

تەندروستی كەركوك رایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی "نەسر" لە شاری كەركوك لە كاتی تێكردنی بەنزینی مۆلیدەی ماڵەكەی، ئاگر لە جەستەی بەر بوەو ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

ئاوێنە: سامان یابە، وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك، لە لێدوانێكدا رایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2020.7.10 لە گەڕەكی 'واست'ی شاری كەركووك لە كاتێكدا د. حوسێن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نەسر، سەرقاڵی تێكردنی بەنزین بوە بۆ  مۆلیدەی ماڵی خۆی، مۆلیدەی ماڵەکەی ئاگری گرتوە و بەو هۆیەوە جەستەی سوتاوە."

وتیشی"ناوبراو لەسەدا 80ی جەستەی سوتاوەو لە نەخۆشخانەی ئازادیی كەركوك لەژێر چاودێریی پزیشكدایە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×