نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەشێك لە ئەپڵیكەیشنەكان لەسەر سیستمی IOS لە كاركەوتن لەوانە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڤایبەر
و یاری ئەلیکترۆنی پەبجی.
ئاوێنە: بەکارهێنەرانی ڤایبەر گلەیی ئەوە دەکەن، بەرنامەکە لەسەر سیستەمەکانی IOS لەکارکەوتوە و ناکرێتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی "Downdetector"ی تایبەت بە کێشەکانی
بەرنامە جیاوازەکان، کێشەکەی ڤایبەر جیهانیە و لە ئێستادا لە چەندین وڵاتی جیهاندا
خەڵکی ناتوانن بەرنامەکە لەسەر ئایفۆنەکانیان بەکاربهێنن.
لەلایەکی دیکەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یاری ئەلیکترۆنی پەبجی و چەند یارییەکی دیکە
و بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر سیستەمی IOS کێشەیان تێکەوتوە و تاکو ئێستاش کێشەکە چارەسەر
نەکراوە.
بەکارهێنەرانی یارییەکە گلەیی ئەوە دەکەن، پەبجی لەسەر سیستەمەکانی IOS لەکارکەوتوە و ناکرێتەوە.
بەپێی وتەی شارەزایان، کێشەکە لە فەیسبوکەوە سەری هەڵداوە و بەهۆی تێکچونی
چونە ناوەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەوە لەسەر سیستەمی IOS.