2020-07-10   766     
ژماره‌یه‌ك ده‌روێش له‌پرسه‌ی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هاتنی دەروێشەکان بۆ شاری سلێمانی مەترسین بۆ زیادبونی ئامارەکانی توشبون بەكۆرۆنا. هاوكات گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: شێخ عه‌بدوڵا سه‌نگاوی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ لەسلێمانی چوار کەس بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە کە کەسێکیان خەڵکی شاری کەلارە.
ئه‌و ده‌ڵێت، "داوای لەهاوڵاتیانی ئازیز دەکەین ئەم چەند رۆژە پابەندبونیان بەڕێنماییە خۆپارێزییەکانەوە زیاتر بکەن، چونکە هاتنی دەروێشەکان بەبێ پشکنینی پزیشکی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسین بۆ سەر زیادبونی ئامارەکانی توشبون بەڤایرۆسەکە."
له‌لێدوانێكی پێشتریدا شێخ عه‌بدوڵا سه‌نگاوی رایگه‌یاندبو، "هه‌رچه‌نده دو هه‌فته‌ی ڕابردو له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سلێمانی به‌ره‌و باشبون چوبو به‌شێوه‌یه‌ك كه توانیبومان كۆنتڕۆڵی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ین، به‌ڵام پێشبینیده‌كه‌ین دوای پرسه‌ی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپی بڕوات".
به‌بۆچونی ئه‌و، ئه‌وه‌ی ڕویدا نائاسایی‌و مه‌ترسیدار بو، ده‌بو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ڕێگه‌ی هاتنیان به‌و كه‌سانه نه‌دایه له‌ئێرانه‌وه، به‌ڵام كه ئێستا هاتون ده‌بێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كار بۆئه‌وه بكه‌ن نه‌هێڵن ئه‌و كه‌سانه بچنه نێو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و ته‌نیا له‌سنوری باخی به‌ختیاری و له‌نزیك شوێنی پرسه‌كه بمێننه‌وه.
له‌په‌یامێكیشدا داوا له‌شێخ نه‌هرۆ كه شوێنگره‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانییه ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "داوا له‌شێخ نه‌هرۆ ده‌كه‌م له‌ئاست به‌رپرسیارێتی‌و ئه‌خلاقی‌و ئاینیدا بێت‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ده‌روێش‌و شوێنكه‌وتووه‌كانی ئیزن بدات‌و سه‌رجه‌م ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان په‌یڕه‌و بكات".