2020-07-10   1101     
مه‌لا كرێكار
ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی مه‌لا كرێكار له‌ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چو، بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ دادگا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی ناوبراو بدات.
ئاوێنه: پێگه‌ی دوربینی نزیك له‌مه‌لا كرێكار بڵاویكردۆته‌وه، "مامۆستا كرێكار‌و برایانی تر له‌ڕێی ڤیدۆ لینكه‌وه به‌شداری دادگاكه‌ی ئه‌مرۆ بون. له‌سه‌ره‌تادا ڕێگه‌یان نه‌داوه مامۆستا كرێكار قسه‌بكات، چونكه مامۆستا كرێكار داوای كردووه كه سێ كاتژمێر له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌یه قسه بكات، كه‌چی ڕێی پێنه‌داروه".
ئه‌وه‌شخراوه‌ه‌ڕو، "له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا چه‌ند جارێك قسه‌كانی مامۆستایان له‌په‌یوه‌ندییه ڤیدۆكۆنفرانسه‌كه‌دا پچڕاندووه، مامۆستا كرێكاریش وتویه‌تی: ئێوه 12 ساڵ حوكمتان به‌سه‌ر مندا سه‌پاندووه، كه‌چی ئاماده‌نین سێ كاتژمێر گوێم بۆ بگرن! ئه‌م دادگاییه وه‌كو دادگای میسر ده‌بینم و هیچ دادپه‌روه‌رییه‌كی تێدا نابینم!".
پێگه‌ی دوربین ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زانا هه‌مه‌وه‌ندی -زاوای مه‌لا كرێكار- ئه‌ویش دادگایی كراوه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تردا، به‌ڵام ئه‌و وه‌رگێڕه‌ی دادگای ئیتاڵیا بۆی دیاریكردون له‌یه‌كتر تێنه‌گه‌یشتون‌و وه‌رگێڕه‌كه نه‌یتوانیوه قسه‌كانیان به‌دادگا بگه‌یه‌نێت.
پێگه‌ی ناوبراو ڕایگه‌یاندووه، ته‌ندروستی مه‌لا كرێكار باشبوه‌و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ دادگای ئیتاڵیا بڕیار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی مه‌لا كرێكار بدات.
نەجمەدین فەرەج کەریم ناسراو به‌مەلا کرێکار، ئه‌میری پێشوی گروپی ئه‌نسار ئیسلام بو، لەلایەن دادگای ئیتاڵیاوە حوکمی 12 ساڵ زیندانیکردنی بەتۆمەتی پلاندانان بۆ کاری "تیرۆریستی" بەسەردا دراوە.