فیرقەی وەڵامدانەوەی خێرا دەروازی سنووری مونزریەی وەرگرت
  2020-07-11       595       


ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، فەرماندەیی فیرقەی وەڵامدانەوەی خێرا دەروازەی سنووری مونزریەی لە پارێزگای دیالە وەرگرت.

ئاوێنه‌: لە هەواڵێکیدا ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ هەینی ١٠ی تەمموز ٢٠٢٠، فەرماندەیی فیرقەی وەڵامدانەوەی خێرا دەروازەی سنووری مونزریەی لە پارێزگای دیالە وەرگرتووە، ئەمەش وەک هەنگاوێکە بۆ رێگرتن لە گەندەڵی دارایی و کارگێڕی.

هاوکات دەروازەی سنووری مونزرییە لە دیالە هاوتەریبە لەگەڵ دەروازەی سنووری خەسرۆی لە دیوی ئێران.

شایەنی باسە هێزەکە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەکە و رێگرتن لە گەندەڵی.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×