عەلی باپیر: پڕۆژەیەک بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی رایگشتی، لایەنەکان دەکات
  2020-07-11       858       

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە پڕۆژەیەک بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە "بچوکبونەوە و لەنێوچون" ئاڕاستەی رایگشتی، لایەنەکان و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاوێنه‌: راگەیاندنی مەکتەبی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە "مامۆستا عەلی باپیر له‌ په‌یامێكدا نه‌خشه‌ڕێیه‌كی دڵسۆزانه‌ی ڕون، بۆ پاراستنی هه‌رێم له‌ پتر پوكانه‌وه‌و له‌نێوچون بڵاوده‌كاته‌وه‌".

پێشنیازەکەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەکاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی قوڵبونەوەی قەیرانی دارایی، چارەسەرنەکردنی کێشەکانی هەرێم و ناوەند و لەشکرکێشییەکانی تورکیا و بۆردومانی ئێران بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێم چەندین کۆبونەوەی دو قۆڵیان ئەنجامداوە.

هەروەها 9ی ئەم مانگە، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، مانەوە و گەشەکردنی هەرێمی کوردستان بەندە بە بنیاتنانی پایەکانی حکومڕانی باش، بەدەستهێنانەوەی متمانەی هاونیشتیمانیان و جێبەجێکردنی ستراتیژی هاوسەنگی لە پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×