كەشناسی هه‌رێم: پلەی گەرما دادەبەزێت
  2020-07-11       590       

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری تاوە بارانی كورتخایەن ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 43 و سلێمانی 39  و دھۆك 42 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئاوێنه‌: لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەور پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×