قۆناغی چوارەمی ئۆپراسۆنی پاڵەوانانى عیراق بەسەرپەرشتی کازمی دەستیپێکرد
  2020-07-11       1446       

بە بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و بەرپرسی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ قۆناغی چوارەمی ئۆپراسۆنی پاڵەوانانى عیراق  لە دیالە دەستیپێکرد و دژە تیرۆری سلێمانی’ش لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەشدارە.

ئاوێنه‌: عەمید یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە بڕیاری ستەفا کازمی بە درێژایی سنووری ئێران لە پارێزگای دیالە، قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی دژ بە پاشماوەکانی داعش دەستیپێکردووە.

ئۆپەراسیۆنەکە تەواوی ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە کە دەکەوێتە نێوان سنووری هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە، تیایدا فڕۆکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و چەکی قورس بەکاردەهێنرێ و ڕووبەری ١٧ هەزار و ٦٨٥ کیلۆمەتر دووجا پاک دەکرێتەوە.

عەبدولئەمیر کامیل شمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە هەریەک لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین و سامەرا، پۆلیسی فیدراڵی، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، حەشدی شەعبی و لیواکانی هێزی تایبەت، لیوای هەشتی هێزی پاسەوانی سنوور، دژە تیرۆر، فەرماندەی ئۆپراسیۆنی تایبەتی دوو، لەگەڵ هێزی دژە تیرۆری سلێمانی و پۆلیسی پارێزگای دیالە و هێزی هاوپەیمانان بەشدارن.

ئۆپراسیۆنەکە لە چوار میحوەرەوە لە ناوچەکانی باکوری و باشوری خانەقین ھەروەھا لە ناوچەی قەرەتەپە وباکور گوڵاڵە  دەستی پێکردووە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×