مسته‌فا كازمی: چیتر رێگه‌نادەین سامانی گشتی به‌ تاڵان ببرێت
  2020-07-11       688       

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق دووباره‌ ده‌روازه‌ی سنریی مه‌نده‌لیی له‌ پارێزگای دیاله‌ كردوه‌ته‌وه‌.

ئاوێنه‌: ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ مسته‌فا كازمی بۆ نیمچه‌ بازرگانییه‌كی كه‌م ده‌روازه‌ی سنوریی مه‌ده‌نلیی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسرامیی ئێراندا كردوه‌ته‌وه‌.

له‌میانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌ و سه‌ردانكردنی بۆ ناوچه‌كه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ چیتر رێگه‌ناده‌ن سامانی گشتی به‌ تاڵان ببرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ سه‌رپه‌رشتیی فەرماندەی‌ گشتی‌ هێزە چەکدارەکان، سەرلەبەیانی‌ ئەمڕۆ شەممە ئۆپراسیۆنی قۆناغی چواره‌می (پاڵه‌وانانی عیراق) له‌ پارێزگای دیاله‌ ده‌ستیپێكرد.

فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان لە پارێزگای‌ دیالە رایگه‌یاند كه‌ مسته‌فا کازمی‌، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق، چووه‌ بارەگای‌ پڕۆسە هاوبەشەکانی ئه‌و شاره‌ بۆ سەرپەرشتیکردنی‌ پڕۆسە سەربازییەکان لەسەر سنور.

ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ قۆناغی چواره‌می (ئۆپراسیۆنی پاڵه‌وانانی عیراق)ه‌ بۆ هەڵکوتانە سەر چەند ئامانجێکی‌ دیاریکراو، بەپێی زانیاری‌ هەواڵگری‌ لەناو پارێزگای‌ دیالە، گه‌یشتنی کازمیش بۆ دیالە، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ شەممە هێزێکی‌ هاوبەش چووە دوو دەروازەی‌ سنوری‌ لە پارێزگای‌ دیالە، لە چوارچێوەی‌ هەڵمەتی‌ روبەڕوبونەوەی‌ گەندەڵیدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×