کۆمپانیایی قەیوان: هەمو توانامان دەخەنەکار بۆ ئەوەی بەباشترین کوالێتی شه‌قامی 100 مه‌تری دروست بکەین
  2020-07-11       634       
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان رایگەیاند، سەرەڕای ناهەمواری دۆخی دارایی لە کوردستان و عێراق بڕیاریانداوە جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری لە شاری سلێمانی لە ئەستۆ بگرن، هەمو تواناشیان دەخەنەکار بۆ ئەوەی بەباشترین کوالێتی دروستیبکەن، چونکە باوەڕیانوایە پڕۆژەکە خزمەتێکی گەورە بە هەلی کار و جوڵەی بارزگانی لە شارەکەدا دەکات.

ئاوێنه‌: فاخیر شێخ تەیب، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ئەمڕۆ شەممە لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی  شەقامی 100 مەتری لە شاری سلێمانی رایگەیاند، سورن لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکە چونکە "ئێمە تەنها بەپارە هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەکان ناکەین، بەڵکو بەو خزمەت و ئاسانکاریەی کە پێشەشکی خەڵکی دەکات هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، ئەوەش خەسڵەتێکە لەسەرجەم پڕۆژەکاندا رەچاومان کردوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگی پڕۆژەی  شەقامی 100 مەتری لە شاری سلێمانی لەوەیەدا کە هەلی کار و جوڵەی بارزگانی سلێمانی دەباتە قۆناغێکی باشتر و رۆڵێکی بەرچاوی جوانتربون و بێ گرفتربونی شارەکەدا دەبێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان داواشی کرد لە پێناوی خزمەتکردنی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی باشتر و رەخسانی دەرفەتی و هەلی کار زیاتر، داوا دەکەن هەماهەنگی لە نێوان پڕۆژەی کەرتی حکومەتی و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا باشتر بکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×