ئەمڕۆ و سبەی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە موچە وەردەگرن
  2020-07-12       662       
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ دووشەمە مووچەی چەندین وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: بەپێی خشتەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە 12-7 وەزارەتەكانی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، داد، سامانە سروشتییەكان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوەو گەیاندن، هەروەك خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەكانی مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دابەش دەكرێت مووچە وەردەگرن و بەشێكیشیان دوێنێ وەریانگرتووە.

هەر بەپێی خشتەكە سبەینێ دووشەممە 13-7، وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، سەرۆكایەتییەكانی هەرێم، مووچە وەردەگرن.

دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم لە حەوت مانگدا تەنها مووچەی دوو مانگی دابەش كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا دیار نییە مووچەی مانگی داهاتوو چۆن و كەی دابەش دەكرێت.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×