دوو كۆڵبەر بە گوللەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژران
  2020-07-12       307       

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو كۆڵبەری كورد لە سنوورەكانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە گوللەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنه‌: ڕۆژی هەینی كۆڵبەرێك بەناوی “زیاد ئیسباتی” لەناوچەی سنووری شارۆچكەی چاڵدێران بە گوللەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران گیانی لەدەستدا.

ئاشكراشیكرد، كۆڵبەرێكی دیكە بەناوی “ئیبراهیم ئەبوبەكری” دانیشتووی گوندی منمجە لە دامێنی چیاكانی قەندیل لە شارۆچكەی پیرانشار بە گوللەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی گیانی لەدەستدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×