2020-07-12   761     
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستنی به‌كارهێنانی كاره‌با، ساڵانه به‌به‌راورد به وه‌رزی به‌هار و پایز، هاوشێوه‌ی وه‌رزی زستان، كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ، به‌به‌راورد به‌هاوینی ساڵانی رابردوو پێدانی كاره‌با باشتر بووه.
بۆ ئه‌و ناوچانه‌ش كه پێشتر جۆزه‌ی (16-20) ئه‌مپێری بۆ دانراوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی دانانی (پێوه‌ری زیره‌ك) له‌رێگه‌ی پارێزگاره‌وه گشتاندن بۆ هه‌موو یه‌كه ئیدارییه‌كان كراوه بۆ كاری پێویست به‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی دیاریكراو بۆ جۆزه‌كان نه‌ماوه و هه‌موو پارێزگای سلێمانی به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای بۆ هاووڵاتیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت، ئیداره‌كانیش سه‌رپشك كراون، به‌مانه‌وه یاخود لابردنی جۆزه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و (جۆزانه) توانیویانه هاوكارێكی باش بن بۆ پاراستنی گۆڕه‌ره (محه‌ویله)كان و فیده‌ره‌كانمان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌باو سودیان بۆ ئه‌و سنوورانه هه‌بووه‌و له‌وكاته‌دا كاره‌بای باشتریان وه‌رگرتووه.
به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستكارییكردن و سه‌رپێچیه‌كی زۆره‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆر كه‌متر بووه، به‌به‌راورد به‌ساڵانی پێشووتر، بۆیه هه‌روه‌ك پلانی سه‌ره‌تای دانانی جۆزه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی (پێوه‌ری زیره‌ك) ئه‌م پرۆژه‌یه (دانانی جۆزه) كۆتایی دێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گشتاندن كراوه بۆ یه‌كه ئیداره‌كان و سه‌رپشك كراون به‌هێشتنه‌وه یاخود لابردنی جۆزه‌كان، باشتر وایه جۆزه‌كان له‌سیستمه‌كه‌دا بمێنێته‌وه بۆ پاراستنی محاویله‌و تۆڕه‌كانی كاره‌با، ئێمه‌ش به‌پێی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوكاری ئه‌و ناوچانه بكه‌ین به‌پێدانی به‌رنامه‌یه‌كی باشتر.