ئیدارەی گەرمیان رونكردنه‌وه‌یه‌ك لەبارەی زیادبونی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بڵاودەکاتەوە
  2020-07-12       394       
ئیدارەی گەرمیان وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە كە بە هۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ناوچەكە، ڕووبەڕوویان كراوەتەوە.

ئاوێنە: ئیدارەی گەرمیان لە ڕوونكردنەوەیەكدا بۆ ڕای گشتی دان دەنێت بە بوونی هەندێك كەموكوڕی لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا، بەڵام ئەوەش دەخاتەڕوو كە ئەوان كەمتەرخەمیان نەكردووە و دەسەڵاتیشیان پێنەدراوە بۆ لێكۆڵینەوە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ رای گشتی

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ و له‌گه‌ڵ زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19) له‌ سنوره‌كه‌، هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراو و به‌مه‌به‌ست له‌سه‌ر ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ گوایه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ئاست بارودۆخه‌كه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌ و نه‌یتوانیوه‌ ئیداره‌ی دۆخه‌كه‌ بدات، بۆیه‌ به‌ پێویستمانزانی ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ رایگشتی بخه‌ینه‌ڕوو.

1.لایه‌نی به‌رپرسی فه‌رمی بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كۆرۆنا له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی ئه‌وپه‌ڕی پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كردووه‌ و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ته‌كانی سنوره‌كه‌ی راسپاردووه‌ هاوكاری ته‌واو و هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان.

2.له‌ رۆژی (23/6/2020) به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌موكورتیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا و كار نه‌كردن به‌ ئامێره‌كانی، به‌ ژماره‌ (1418) نوسراومان ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له‌ گه‌رمیان كردووه‌، داوامان كردووه‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ بدرێته‌ دادگای تایبه‌تمه‌ند.

3.جگه‌ له‌و بڕه‌ پارانه‌ی كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ته‌رخانكراوه‌، حكومه‌تی هه‌رێم كۆی ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رحانیكردووه‌ بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان، بڕه‌كه‌ی 350 ملیۆن دینار بووه‌. له‌ روانگه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ خراوه‌ته‌ خزمه‌تی پێداویستی ته‌ندروستی و بڕی 30 ملیۆن دینار له‌و پاره‌یه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا تایبه‌ت كراوه‌، خه‌رجكردنی 250 ملیۆن دینار له‌ گه‌نجینه‌ی گه‌رمیان ته‌صفیه‌ كراوه‌ و راپۆرتیش دراوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ ژماره‌ (1422) له‌ رۆژی (25/6/2020). هه‌روه‌ها له‌و 100 ملیۆن دیناره‌ی دیكه‌شی زۆرینه‌ی زۆری خه‌رج كراوه‌ بۆ روبه‌رونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ر رۆژنامه‌وانێك بیه‌وێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌دواداچون بكات ورده‌كاری ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ست.

4. ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگاداره‌ له‌ ته‌واوی كه‌موكورتییه‌كانی بواری ته‌دروستی له‌ گه‌رمیان، به‌ڵام لێره‌وه‌ رونیده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ به‌یانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ سێ ساڵی رابردوودا، پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌سه‌ڵاتیان پێنه‌دراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌موكورتی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی تر و نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.

راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان
12/7/2020
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×