هاووتەبێژانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیە هەرێمیەكانی هەدەپە ئاشكرایان كرد، هیچ پەیوەندیەكیان بە هاوسەرۆكی شارەوانی بازیدەوە نەماوە.
ئاوێنه: كارائاسلان و سەلیم كاپلان، هاووتەبێژانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیە هەرێمیەكانی هەدەپە لە لێدوانێكی هاوبەشدا ئاشكرایان كرد، لایەنگرانمان گلەییەكی زۆریان لە یلدز ئاجار، هاوسەرۆكی شارەوانی بازید هەیە بەهۆی ئەوەی بەپێی داواكاریەكانیان نەدەجوڵایەوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، سەرەڕای ئاگاداركردنەوەی هاوسەرۆكی شارەوانی بازید بەردەوام بو لەسەر سیاسەت و هەڵوێست و كارەكانیدا، ئەوانیش رەخنە و گلەیەكانی لایەنگرانیان بە راست دەبینین.
هاووتەبێژانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیە هەرێمیەكانی هەدەپە باس لەوەشدەكەن، ئاجار-ی هاوسەرۆكی شارەوانی بازید هیچ پەیوەندیەكی سیاسی و رێكخستنیی بە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هەدەپەوە نەماوەو بە مەبەستی دەركردن رەوانەی بەشی دیسیپلین كراوە.