هەپەگە كوژرانی 16 سەربازی توركیای لە هەفتانین راگەیاند
  2020-07-12       1003       

هەپەگە كوژرانی 16 سەربازی توركیای لە ئەنجامی چەند چالاكییەكی گەریلادا لەناوچەی "هەفتانین"ی باشوری كوردستان راگەیاند.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: رۆژانی 10 و 11ی ئەم مانگە هێزەكانیان لە گردی شەهید جودی لە ناوچەی شەشدارا لە هەفتانین، چالاكیان ئەنجامداوەو لەو چالاكیانەدا دو سەربازی توركیا كوژراون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر دوێنێ 11ی تەمموز، گەریلا لە گردی شەهید بەردخۆدان لە ناوچەی خانتور چالاكییەكیان ئەنجامداوەو تێیدا سەربازێك كوژراوە.

هەپەگە ئاماژەی بە چالاکییەکی ئەمڕۆ کردوە و ڕایگەیاندوە:  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە دۆڵی بەرازانی سەر بە ناوچەی خانتور لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە هەوڵیدا لەو ناوچەیە پێشڕەوی بکات، هێزەکانمان لە سێ قۆڵەوە لێیاندان، بەپێی ئەو زانیاریانەی گەیشتنە بەردەستمان، ١٣ سەربازی دوژمن كوژراون و لەو ناوچەیە شەڕ و پێکدادان تا ئێستاش بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×