حكومەتی هەرێمی
كوردستان بڕیاریدا به پێى پلانێكى زه‌مه‌نى هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه په‌يوه‌ستن
به چاكسازى لە وەزارەتی پێشمەرگە جيبه‌جێ بكرێن.
ئاوێنە: بەپێی
راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 12/7/2020 مه‌سرور
بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت له ڕێگەی ڤيديۆ كۆنفرانسه‌وه، سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌يه‌كى
تايبه‌ت به پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زيرى پێشمه‌رگه باسى له هه‌نگاوه‌كانى
به‌ڕێوە‌چونى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و پێداويستيیە‌كانى جێبەجێكردن
و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرد.
بەپێی راگەیەندراوەكە، دواى ڕاگۆرينه‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانى
په‌يوه‌ست به چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له لايه‌ن ئاماد‌ه‌بوان، بڕياردرا
به‌پێى پلانێكى زه‌مه‌نى هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه په‌يوه‌ستن به چاكسازى جيبه‌جێبكرێن
له بواره‌كانى يه‌كخستن و رێكخستنى يه‌كه ژمێرياريیه‌كان و رێكخستنى هه‌يكه‌ليه‌ت
و ميلاكى وه‌زاره‌ت و پله‌ى سه‌ربازى و بابه‌ته‌كانى خانه‌نشينى و دۆسيه‌ى شه‌هيدان
و كه‌مئه‌ندامان به‌پێى ياساى چاكسازى و پرۆژه‌ى هاوبه‌شى هاوپه‌يمانان و وه‌زاره‌تى
پێشمه‌رگه.