لە عێراق 95 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-07-12       422       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 312 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 95 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 645 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 11 هەزار و 154 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 312 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 95 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 645 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 77 هەزار و 506 كەس و لەوانە سێ هەزارو 150 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 44 هەزارو 724 كەسیان چاكبونەتەوەو 29 هەزار و 632 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 420 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×