بەرهەم ساڵح و سەڵاحەدین بەهادین لە سلێمانی كۆبونەوە
  2020-07-12       468       

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە سلێمانی پێشوازیكرد لە سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی و باسیان لەچەند پرسێك كرد، لەوانە چارەسەركردنی کێشە ھەڵپەسیردراوەکانی نێوان بەغداو هەرێم لە سەر بنەمای دەستور.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، بەرھەم ساڵح لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە سەڵاحەدین بەھادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و سەبارەت بە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی ھەمەھانگی نێوان گشت لایەنە سیاسییەکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەو قەیرانەکان، لە رێگای دیالۆگ و لێکگەیشتن بە ئاڕاستەی بەرژەوەندی خەڵک و پرۆسەی سیاسی و ھێنانەکایەوەی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسیردراوەکانی نێوان ھەردو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کرا، لە سەر بنەمای دەستور، بەتایبەتی پرسی یەکلاییکردنەوەی بودجەو موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و پاراستنی مافی ھاوڵاتیانی کوردستان و موچەخۆران و بژێوی خەڵک.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×