شەش توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە دهۆك چاكبونەوە
  2020-07-12       234       

تەندروستی دهۆك رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە، شەش توشبوی دیكەی كۆرۆنا بەتەواوەتی چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك، لە راگەیەندراوێكدا، ئاشكرایكرد: ئەمڕۆ 12/07/2020، نۆ توشبوی دیكەی كۆرۆنا دوای ئەوەی هەمو پشكنینێكیان بۆ كراوەتەوە، دەركەوتوە بەتەواوەتی چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بەوەش ژمارەی ئەو توشبوانەی لە دهۆك چاكبونەتەوە گەیشتە 190 كەس و ئێستاش 88 توشبو لە نەخۆشخانەكان ماون.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×