لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لەسلێمانی: بەهیچ شێوەیەك دەست لەكاروباری حكومەت وەرنادەین
  2020-07-12       665       

جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: پڕۆژەی گشتگیری بۆ سەرجەم سێكتەرەكان هەیەو جەختیش دەكاتەوە كە بەهیچ شێوەیەك دەست وەرنادەنە كاروباری حكومەت.

ئاوێنە: جەزای سەید مەجید، لە راگەیەندراوێكدا، وتی: ئەمڕۆ یەكشەممە 12/7/2020 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەمەبەستی پیرۆزبایی لێی وەك لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی ڕێكخستنی سلێمانی و  دوپاتكردنەوەی پشتیوانی و هەماهەنگی نێوان حزب و حكومەت سەردانی مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی كرد.

جەزای سەید مەجید لەدیدارەكەیاندا رایگەیاندوە: لە سەرەتای دەستبەكاربونم وەك لێپرسراوی مەڵبەند پرۆژەیەكی گرنگ و گشتگیرم بۆ سەرجەم سێكتەرەكان ئامادەكردو بە روئیایەكی نوێوە سیاسەت دەكەین و دەمانەوێت مۆدێلی حزبایەتی بگۆرین و بەبەرنامەو دیسپلینی نوێ كارەكانمان ئەنجام بدەین كە خزمەتكردنە بە شاری سلێمانی و سنوری چالاكی مەڵبەندی دایك.

دوتوشیەتی"هاوتەریب لەگەڵ دۆخی هەستیاری كۆرۆناو پارێزبەندی و پابەندبونمان بە رێكارە تەندروستیەكان كارنامەی كاركردنمان لەگەڵ دۆخەكەدا گونجاندوە."

لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی، ئەوەشی خستۆتەڕو: بەهیچ شێوەیەك دەست وەرنادەینە كاروباری حكومەت و پشتیوان و هەماهەنگتانین لە جێبەجێكردنی بەرنامەو ستراتیژی یەكێتی بۆ حكومەت و دام و دەزگاكان لەوپێناوەیشدا چاودێری كادیرەكانمان لە حكومەت دەكەین كە باشترین خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵك بكەن.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×