بەرهەم ساڵح و عەلی باپیر: پێویستە پرسی موچەی موچەخۆران چارەسەربكرێت
  2020-07-12       548       

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی جەخت لە پێویستی چارەسەركردنی پرسی موچەی موچەخۆران لەنێوان هەردو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق دەكەنەوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٧/١٢، بەرهەم ساڵح لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان.

لە دیدارەکەدا باس لە گرنگترین گۆرانکارییە ئەمنی و ئابوری و سیاسییەکانی کوردستان و عێراق کرا.

ھەر لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە جەختکرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ئێستا بە رێگای گفتوگۆی جددی لە نێوان سەرجەم لایەنەکان بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و کۆتاییھێنان بە کێشە و قەیرانەکان و ھێنانەدی ئارامی و خۆشگوزاری بۆ گشت ھاوڵاتیان.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا دوپاتکرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی پرسی موچەی موچەخۆران و بژێوی ژیانی ھاوڵاتیان لە نێوان ھەردو حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی و پاراستنی مافی ھاوڵاتیان بێ جیاوازی.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×