دادگای هەولێر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سۆران عومەر دەردەکات
  2020-07-12       767       

دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، دەركرد.

ئاوێنە: دادگاكە، ئەمڕۆ یەكشەممە 12/07/2020 لە یاداشتێكی دەستگیركردندا كە ئاڕاستەی گشت ئەندامانی بەرزەفتی دادوەری و گشت ئەندامانی پۆلیس كراوە، رایگەیاندوە: ئێوە رێگەتان پێدراوەو لەسەرتانە تۆمەتبار سۆران عومەر سەعید، پەرلەمانتاری كوردستان، دەستگیربكەن و بیدەن بە دادگاكەمان چونكە لەبنكەی پۆلیسی خانەقا سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.

لە 7ـی مانگی ئایار بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندیی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەڵگیرا.

دواتر رۆژی 15-6-2020 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە. 

فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا وەڵامی بڕیاری رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی دایەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر و وتی "بڕیارەکە پێچەوانەی رێسای گشتی پلەبەندی یاسایی دەرچوە" و لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاونابێتەوە.

وەڵامەكەی وەزیری داد بۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رەخنەی لێگرا، لەو بارەیەوە ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان نوسراوەكەی بە "نایاسایی" ناوبردو رایگەیاند: بەپێی یاسا وەزارەتی داد بۆی نیە نوسراو راستەوخۆ ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكات، بەڵكو دەبوایە بەڕێكاری خۆی لەرێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەڵامی بدایەتەوە و رەچاوی پلەبەندی كارگێڕیی بكردایە.





زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×