ئه‌مڕۆ موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
  2020-07-13       635       

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش ده‌كرێت.

ئاوێنه‌:  وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی ته‌مموزی 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان دابه‌ش ده‌كرێت.

بریاره‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 14ی ته‌مموزی 2020، مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش 15ی ته‌مموز، مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×