بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی دوکان و سەرۆکی تیمی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو قەزایە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
ئاوێنه: قایمقامیەتی قەزای دوكان لە ڕایگه‌یاند، د. محەمەد ئەحمەد هەمەوەندی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی دوکان و سەرۆکی تیمی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو قەزایە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
ئەوەش لەکاتێکدا ، پێشتر قایمقامی دوکان تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە راگه‌یاند و له ئێستاشدا به‌تەواوی چاک بووەته‌وه .
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان نۆ هه‌زار و 455 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 378 توشبوو چاكوونه‌ته‌وه و 326 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.