2020-07-13   686     
سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەمموز ڕایگەیاند، کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەشی یەکەمی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری کۆتاییدێت کە ئەمە پێش کاتی دیاریکراوی خۆیەتی.
ئاوێنه: بەیاد عەبدولقادر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری بڵاویکردووەتەوە، لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، کارکردن لە دروستکردنی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر بەردەوامە و پێش وادەی خۆی بەشی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو دەبێت.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دەڵێت، "کۆتایی ئەمساڵ بەشی یەکەمی پڕۆژەکە کە لە شەقامی بەحرکە بۆ شەقامی شەقڵاوەیە دەکرێتەوە، کە پێکدێت لە شەش ئەندەر پاس و هەشت ئۆڤەر پاس و پردی پەڕینەوە ( بەرزە پرد ، ژێر پرد ) هەروەها شەقامی لاوەکی لەخۆ دەگرێت".
پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر، ماوەی 1250 ڕۆژی بۆ تەرخانکراوە و لەسەدا 73٪ کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە کە زیاتر لە نۆ کیلۆمەترە و تێچووی گشتیی پڕۆژەکە زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلارە.