لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا ژمارەیەك بڕیاری نویی دەركرد
  2020-07-13       405       

لیژنەی باڵای وەزاری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا ژمارەیەك بڕیاری نویی بۆ بەرەنگار بوونەوەی كۆرۆنا دەركرد.

ئاوێنه‌: دەقی بڕیارەكان؛

دوای هەڵسەنگاندنی پێویستی بارودۆخەكە ، لیژنەی باڵای وەزاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا:

یەكەم : بەردەوامبوونی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ لە دەركردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێنمایی تەندروستی پێویست بۆ ڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەپاندنی بە كارهێنانی ماسك و دەستەوانە و تێكەڵاونەبوون لە شوێنە گشتییەكان و وەزارەت و فەرمانگە حكومییەكان و بەداواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی پێشتر لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچوون و سزادانی سەرپێچیكاران.

دووەم: بەردەوامبوونی قەدەخەی هاتووچۆ لە نێوان شارەكان و لە نێوان پارێزگاكان لەو كاتانەی كە لە لایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكانەوە ڕاگەیەندراوە و درێژەدان بە داخستنی شوێنە گشتییەكان.

سێیەم: گەشتە ئاسمانییەكان هەتا 22 ی ئەم مانگە ڕادەگیرێن و دواتر بە هەماهەنگیكردن لە گەڵ حكومەتی فیدرالی بڕیاری پێویستی لە بارەوە دەدرێت بە لە بەرچاوگرتنی ڕێكار و ڕێنماییە تەندروستییەكان.

چوارەم: وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوان و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی لە چوارچێوەی بڕیار و ڕینماییەكانی وەزارەتی تەندروستی، ڕاسپێردران بۆ بەردەوامبوون و برەودان بە هەڵمەتی هوشیاركردنەوەی هاووڵاتییان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی بە هاوكاری و هەماهەنگیی لە گەڵ دەزگاكانی ڕاگەیاندنی هەرێمی كوردستان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×