حكومەتی عێراق 483 ملیار دیناری بۆ شایستە داراییەكانی جوتیاران تەرخانكرد
  2020-07-13       541       

وەزارەتی كتشوكاڵی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، شایستە داراییەكانی جوتیاران دابەش دەكرێن، هەموو ئەوانەش كە بەروبومەكانیان ڕادەستكردووە، بە جوتیارانی هەرێمیشەوە، شایستە داراییەكانیان وەردەگرن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ دوو شەممە، حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”وەزارەتی دارایی بڕی 483 ملیار دیناری بۆ دابەشكردنی شایتە داراییەكان بۆ ئەو جوتیارانە تەرخانكردووە كە بەرهەمی گەنم و مەرەزەیان لە وەرزی بەرهەمی ئەمساڵدا ڕادەستكردووە، وەزارەتی داراییش بڕە پارەكەی بۆ وەزارەتی بازرگانی رەوانەكردووە، تا لای خۆیەوە بەچەند قۆناغێك بەسەر جوتیاراندا دابەشی بكات”.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق دەڵێت ”پارەكە دابەشكراوە بەسەر دوو بەشدا، بەجۆرێك كە 130 ملیار دیناری بۆ ئەو جوتیارانەیە كە بەرهەمی مەرەزەیان هەبووە و 353 ملیار دینارەكەی تریش بۆ پارەی گەنمی جوتیارانە”.

بە وتەی حەمید نایف ”ئەو جوتیارانەی بەرهەمی گەنم و مەرەزەیان ڕادەستكردووە، شایستە داراییەكانی خۆیان وەردەگرن، بە جوتیارانی هەرێمی كوردستانیشەوە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×