هەپەگە: لە شەڕی هەفتانین 31 سەربازی توركیا كوژران
  2020-07-13       788       

هەپەگە رایگەیاند: لە چوارچیوەی شەڕی "هەفتانین"ی باشوری كوردستاندا گەریلا گورزی جەرگبڕیان لەسوپای تورکیا وەشاندوەو لە ژمارەیەك چالاكیدا ٣١ سەربازی توركیا کوژراون و چەندینیشیان برینداربون.

ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە چوارچێوەی شەڕی هەفتانیندا رۆژی ١١ی ئەم مانگە، سوپای توركیا بەنیازبون بەرەوە گردی "شەهید بیرهات" و گردی "کارتاڵ" لە "بەکتۆریا" پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان ئەو یەکینەیەیان خستە ژێر چاودێری و دژیان ڕیزە چالاکییان ئەنجامدا، لە سێ چالاکیدا، ئەوەندەی ڕون بوەوە، حەوت سەرباز كوژراون و چەندینیشیان برینداربون.

هەروەها هاتوە: هەمان ڕۆژ، لە نزیک گردی کارتال و شەهید بیرهات، یەکینەکەی دوژمن سێ جاری دیکە کرایە ئامانج، ئەمجارەش ١٦ سەرباز كوژران و پێنجی دیکەش بریندرابون.
بەپێی بەیاننامەكە لە شەڕ و بۆردومانەکاندا کە لە دەوروبەری گردی کارتاڵ و شەهید بیرهات ڕویاندا، دو گەریلا بە ناوەکانی ئەڤین و باهۆز شەهیدبون.

هەروەها بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەداوە كە دوێنی ١٢ی تەمموز هێزەکانی توركیا كاتێك ویستویانە لە "خانتور"ەوە بەرەو دۆڵی "بزنا" و گردی "دانین" پێشڕەوی بکەن، لە سێ قوڵەوە لەلایەن هێزەکانیانەوە کراونەتە ئامانج و لەو چالاکییەدا، سێ سەربازی توركیا كوژراون و کاتێکیش هێزەكانی توركیا ویستویانە لە مەیدانەکە بکشێنەوە جارێکی دیکەش کراونەتە ئامانج و ئەمجارەش پێنج سەربازی دیکە كوژراون.

لە بەشی كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتوە كە رۆژی ٢ی ئەم مانگە لە گوندی "ئاخولا" لە ناوچەی "پایزاڤا"ی سەربە وان لە باكوری كوردستان، سوپای توركیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەبارزی كردوەو لە نێوان هێزەکانیان و سوپای توركیادا شەڕ ڕویداوەو لەو شەڕەدا سێ گەریلا بە ناوەكانی "وەڵات" و "کەنداڵ" و "ئازاد" شەهید بون.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×