د. سەباح هەورامی: شەپۆلی كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو ئارامبونەوە دەچێت
  2020-07-13       425       

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: شەپۆلی كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو ئارامبونەوە دەچێت و هاوڵاتیان لە داهاتودا هەواڵی دڵخۆشكەر لەوبارەیەوە دەبیستن.

ئاوێنە: د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكی كورتدا وتی"شەپۆلی کۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو ئارامبونەوە دەچێت."
وتوشیەتی"ئەگەر هاوڵاتیان خۆپارێزی بکەن لە داهاتودا هەواڵی دڵخۆشکەر سەبارەت بە ئامارەکانی کۆرۆنا دەبیستن."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئامارەكانی كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو كەمبونەوە دەچن و هەر دوێنێ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتبوشی: لە ماوەی دو هەفتەی رابردودا (١٩٩٠) توشبوی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبونەتەوەو لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تا دوێنێ (٢٨٥٧) کەس چاکبونەتەوە.

هەر دوێنێ عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاندبو كە رۆژی یەكشەممە كەمترین ئاماری مردن بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركراوە كە دو كەس بون.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×