پەرلەمانتارێكی ئێران بە كۆرنا گیانی لەدەستدا
  2020-07-13       335       

ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئێران بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە، پەرلەمانتارێكی ئەو وڵاتە بەهۆی توشبونی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: ئاژانسی "ئیرنا" لەزاری محەمەد حسێن فەرهەنگی، وتەبێژی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێرانەوە بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ عیسا جەعفەری، پەرلەمانتاری ئەم خولەی ئێران بەهۆی توشبونی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

عیسا جەعفەری، چەند رۆژێك لەمەوبەر بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەشی چاودێری تایبەت لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی تاران خەوێنرابو.

پێش ئەویش هەریەكە لە فاتیمە رەهبەرو محەمەدعەلی رەمەزانی، هەڵبژێدراوانای ئەم خولەی پەرلەمانی ئێران، بەر لەدەستپێكردنی خولەكە، بەهۆی توشبون بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدابو.
لە ئێستادا باس لەوە دەكرێت كە هەشت پەرلەمانتاری ئێران توشی كۆرۆنا بون.




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×