سلێمانی..ئەمڕۆ حەوت توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2020-07-13       411       

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ دوشەممە، لە پارێزگای سلێمانی حەوت توشبوی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

ئاوێنە: عەبدوڵا ئەحمەد، كە هاوكات سەرۆكی تیمی ناشتنی تەرمی قۆربانیانی كۆرۆنایە لە سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا وتی: چوار لەوانەی گیانیانلەدەستداوە خەڵکی ناوشاری سلێمانین و سیانەكەی دیكە خەڵكی دەرەوەی شارەكەن، بەبێ ئەوەی شوێنی نیشتەجێبونیان ئاشكرابكات.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی جەختی كردۆتەوە كە "تەنهاو تەنها بە خۆپارێزیی هاوڵاتیان ئامارەكانی قوربانیانی كۆرۆنا كەم دەبنەوە."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×