ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەهەرێم: 14 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 240 توشبوی نوێ تۆماركران
  2020-07-13       585       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 240 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 14 توشبوش گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 946  توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 232 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 240 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 70 هەولێر، 77 سلێمانی، 76 گەرمیان، 3 دهۆك، 14 هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 1946 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 75 هەولێر، 1850 سلێمانی(لەماوەی دو هەفتەدا)، 7 گەرمیان، 6 راپەڕین، 8 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 14 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 9 سلێمانی، 2 گەرمیان، 1 راپەڕین، 2 هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە نۆ هەزارو 695 توشبو: 2443 هەولێر، 6668 سلێمانی، 296 دهۆك، 288 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە پێنج هەزارو 324 كەس: 1672 هەولێر، 3312 سلێمانی، 190 دهۆك، 150 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا چوار هەزارو 31 توشبو لە نەخۆشخانەكانن: 717 هەولێر، 3076 سلێمانی، 98 دهۆك، 140 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 340 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 54 هەولێر، 280 سلێمانی، 6 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×