د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی زیادبونی ژمارەی
توشبوانی کۆرۆنا بڕیاردراوە پرۆسەی کەرەنتینەکردنی گەشتیاران و ئەو کەسانەی نیشانەی
قورسی پەتاکەیان نییە لە ماڵەوە دەستپێبکرێت، دەشڵێت، "تائێستا وەرگرتنی پارە
بۆ پشکنینی کۆرۆنا لە بازگەکان و خاڵە سنورییەکان پێشنیارەو نەبوەتە بڕیار."
ئاوێنە: د. سامان بەرزنجی، وەزیرى تەندروستى حكومەتی هەرێمى کوردستان ئەمشەو
دوشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەمەودوا ڕێکارى تازەى بەرەنگاربونەوەى
ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ دەکەن کە لە ئەنجومەنى وەزیرانیش ڕەزامەندى لەسەر دراوە.
ئاماژەی بەوەشدا كە سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قیده‌مێكی بەخشیوە بە هه‌مو ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی
له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا كار ده‌كه‌ن.
ئەوەشی خستەڕو: تا ئێستا 350 كه‌س له كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان
تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشیكرد: خۆشبه‌ختانه ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووان
چاكبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام زیاتر له چوار هه‌زار حاڵه‌ت له ژێر چاره‌سه‌رن.
هێمای بۆ ئەوەش كرد كە لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا بڕیاریدا رێكاره‌كانی خۆپارێزی
به‌رده‌وام بن و هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی هۆشیاری ته‌ندروستی راده‌گه‌یه‌نین. وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی و رۆشنبیری و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
وتیشی: بڕیاری كه‌ره‌نتین كردن له ماڵه‌وه ده‌ركرا. هه‌ندێك كه‌س ده‌توانن
له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی گه‌شتیارن له ده‌ره‌وه دێنه‌وه
ده‌بێت له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.
ئەوەشی وت: ئەو نه‌خۆشانه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كیان نییه، وه‌زاره‌ت رێنمایی پێویستیان
بۆ ده‌رده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به نه‌خۆشان نه‌بن و نه‌یه‌نه نه‌خۆشخانه. له
لایه‌ن پزیشكانی تایبه‌ته‌وه له ماڵه‌وه چاودێری ده‌كرێن. ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س
دڵه‌ڕاوكێیان هه‌بێت له سه‌ردانی نه‌خۆشخانه، پێویست ناكات ئه‌و نیگه‌رانیه‌یان
هه‌بێت و دوای تێست كردن ده‌توانن له ماڵی خۆیان بمێننه‌وه و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە رێنمایی پێویست بۆ گه‌شتكردن و هاتوچۆ له رێی فڕۆكه‌خانه‌كان
ده‌رده‌كرێت و وتیشی: رێكاری پێویست بۆ كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان
ده‌رده‌كرێت.
بەپێی قسەی وەزیری تەندروستی له هه‌ڵكشانی دوه‌می كۆرۆنادا دو ئه‌وه‌نده
ژماره‌كان زیادی كردوه، لەسەدا 58ی حاڵه‌ته‌كان نیشانه‌یان هه‌یه‌و پێویستیان به
چاره‌سه‌ر و داخل بون هه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌مان شه‌پۆلی یه‌كه‌مه، به‌ڵام ئه‌مجاره
به‌هۆی چڕی ڤایرۆسه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ڵكشاوه.
وتیشی: لەسەدا 5.9ی پشكنینه‌كان پۆزه‌تیڤ ده‌رده‌چن، ستانده‌رد كه‌متره له
لەسەدا 5 به به‌راورد به لەسەدا 1.6 له سه‌ره‌تای ئه‌و په‌تایه‌دا.
ئەوەشی خستەڕو: توانای
گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له یه‌كێكه‌وه بۆ 1.7ه‌و ئه‌مه‌ش زۆره‌و له ئاستی
ستانده‌ردی جیهانی زیاتره، به‌پێی پێوه‌ری جیهانی پێویسته 1 بۆ كه‌متر له 1 بێت.
باسی لەوەش كردوە كە حاڵه‌ته نوێیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی توندترن له روی نیشانه‌و
زیادبونی رێژه‌ی مردن بە رێژەی لەسەدا 3.4 و كتوپڕی حاڵه‌ته‌كان زیاتر بوه.
پێشبینیشی كرد كە تا مانگی شوباتی 2021 له هه‌رێمی كوردستان 119 هه‌زارو
487 حاڵه‌تی توشبون تۆمار بكرێن. وتیشی: ئه‌و كات پێویستمان به 6 هه‌زار و 30 قه‌ره‌وێڵه
ده‌بێت له یه‌ك كاتدا. هه‌روه‌ها پێویستمان به 2 هه‌زار و 500 پشكنین ده‌بێت له
رۆژێكدا، واته پێویسته 525 هه‌زار و 742 پشكنین ئه‌نجام بدرێن. هه‌روه‌ها پێویستمان
به 716 هه‌زار و 920 كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی كه‌سی ده‌بێت. له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هه‌مو
نه‌خۆشه‌كان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر بكرێن.