بەڕێوەبەری نوێی دەروازەی پەروێزخان لە پشكی گۆڕان دەستبەكاربو
  2020-07-13       1066       

ئەمڕۆ دوشەمە لە رێوڕەسیمێکی تایبەتدا، ئاسۆ قادر لەیل، بەڕێوەبەری نوێی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان دەستبەکار بو.

ئاوێنە: ئاسۆ قادر لەیل، بەڕێوەبەری نوێی دەروازەی پەروێزخان بە میدیای رەسمی گۆڕانی راگەیاند؛ بە پلان و پڕۆژەی پێویستەوە دەستبەکار بوە و دەیەوێت خزمەتی پێوستی دەروازەکەو ناوچەکە بکات، بە پشتبەستن بە بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان کە ئامانج لێی خزمەتی گشتیە.

لای خۆیەوە عەلی تۆفیق، بەڕێوەبەری پێشوی دەروازەی پەروێزخان رایگەیاند؛ لە ماوەی رابردودا و لەو دۆخە هەستیارەی هەرێمی کوردستاندا ئەوەی لە توانایاندا بوە کردویانە لە دەروازەکەدا و هاوکاری بەڕێوەبەری نوێش دەبن بۆ سەرپی خستنی کارەکانیان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×