2020-07-14   434     
مسته‌فا كازمی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دوای ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بۆ یه‌كه‌مجار به‌سه‌ردانێك گه‌یشته پارێزگای كه‌ربه‌لا و به‌دواداچون بۆ پرۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كانی ئه‌و پارێزگایه و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌ردانێك مسته‌فا كازمی گه‌یشتوه‌ته پارێزگای كه‌ربه‌لا، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی جێبه‌جێكراو، هه‌روه‌ها به‌دواداچونه بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و پرۆژانه‌ی كه به‌ته‌واونه‌كراوی ماونه‌ته‌وه.
له‌زانیاریه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، مسته‌فا كازمی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌دواداچون بۆ كێشه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان و هه‌روه‌ها بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێداویستی و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كات.