هەنگاریا هاوکاری پزیشکی رەوانەی عێراق کرد
  2020-07-14       412       

سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق رایانگەیاند، دوێنێ شەو فرۆکەیەکی سەربازی لە هەنگاریاوە هەنگاری گەیشتووەتە بەغداد کە کەلوپەلی پزیشکی هەڵگرتبوو.
 
ئاوێنه‌: بەپێی سەرچاە میدیاییەکانی عیراق، دوێنێ دووشەممە ١٣ تەمموز ٢٠٢٠، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ‌جۆری C130 تایبه‌ت به‌ هێڵی ئاسمانی عێراقی، كه‌ هه‌ڵگری كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ته‌ندروستی بو له‌وڵاتی هه‌نگاریاوه‌ گه‌یشته‌وه‌ عێراق.

هاوکات سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانیش تایبه‌تن به‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە هەواڵەکاندا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە فرۆکەکە لە سەربازگەی محەمەد عەلای ئاسمانی نیشتوەتەوە.

پێشتر ژمارەیەک وڵاتی جیهان هاوکاری و پشتگیری پزیشکییان رەوانەی عێراق کردبوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×