مەسرور بارزانی: بە كردنه‌وه‌ی وێستگەی هەڵمی خەبات لەسەدا ١٠ کارەبا زیاد دەکات
  2020-07-14       657       
مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لەحکومەتى هەرێم داوایان لەوەزارەتى کارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە بەدواداچوون لەبەرهەمهێنان و گەیاندن و بەکارهێنانی کارەبا بکەن.

ئاوێنه‌: مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانی کردنەوەی پڕۆژەى وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات ڕایگەیاند، ئەمە دووهەمین پڕۆژەى ستراتیژییە کە لەم هەفتەیەدا دەستیان بەجێبەجێکردنی کردووە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە، کە لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان تووشی دۆخێکی خراپ بووەتەوە، بەڵام لەهەوڵی خزمەت و پڕۆژەکان بەردەوامدەبن.

ئاماژەى بەئەوەشدا، ڕاستە پڕۆژەکە لەخەباتە بەڵام بەرهەمەکەی بۆ هەموو هەرێمی کوردستانە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەگەڕخستنی پڕۆژەى وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات، تواناى بەرهەمهێنانی ٣٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە و لەسەدا ١٠ بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان زیاد دەکات.

باسی لەئەوەشکرد، لەحکومەتى هەرێم داوایان لەوەزارەتى کارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە بەدواداچوون بەبەرهەمهێنان و گەیاندن و بەکارهێنانی کارەبا بکەن.

وتیشی، لە كوردستان هه‌م بەهۆی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی كاره‌با و هه‌م بەهۆی زیادبوونی كارگه‌كان و كۆمپانیاكان پێداویستی كاره‌با زیاتر بووە، پێشتر پشت به‌ به‌كارهێنانی گازوایل بەستراوە، به‌ڵام ئێستا پشت به‌ گاز ده‌به‌ستین، بۆیه‌ هه‌وڵمانداوه‌ به‌رهه‌می گاز به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر به‌كاربهێنرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×