په‌كه‌كه‌: هێزەكانی توركیا ناچاركراون لە چیایەكی حەفتانین بكشێنه‌وه‌
  2020-07-14       1841       

میدیای پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویكردەوە كە هێزەكانی توركیا ناچاركراون لە چیایەكی ناوچەی حەفتانین سەر بە پارێزگای دهۆك بكشێنەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێ شەممە، ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردەوە كە گەریلاكانی پەكەكە لە شاخی کارتاڵ چالاکییەكیان لە دژی هێزەكانی سوپای توركیا ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاند لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا “ژمارەیەکی زۆر” سەربازی تورکیا کوژران و دوابەدوای ئەوەش هێزەكانی توركیا لە شاخی کارتاڵ دەستیان بە کشانەوە کرد.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×